ڕۆڵی ئافرەتی سەرکردە لە بەژداری سیاسی کۆموڵگەى کوردیدا

Abstract

پوخته‌

ب

ەشدارى سیاسی بریتیە لە بەژداری تاک لە بواری رامیاری و ژیانی گشتی تاوەکو ببیتە دابینکەری بەدەستهینانی هاونیشتیمانیبون و دیموکراسیەت .رۆلی ئافرەت لە بەژداری سیاسی ئامانجی خۆی هەیە کە کاریگەری راستەخۆو ناراستەخۆ دەکاتە سەر دروستکردنی بریار ودابەشکردنی دلنیایى ماف وئازادییەکان .

     رۆلی ئافرەتی سەرکردە لە کۆمەڵگە و بەتایبەت تر لە بەژداری سیاسی لە پرس گەلیک خۆی دەبینێتەوە لەوانەش لە بوارەکانی خۆ پاڵاوتنی بۆ هەلبژاردن وە بەژداری کردنی لە بانگەشەى هەڵبژاردن وە دەنگدان وە کارلێکردنی لەگەڵ ژیانی سیاسی دا . وەهەروەها لە چوونە نێو پارت ورێکخراوە حیزبی ورێکخراوە ناحکوومیەکان دیسانەوە ئافرەت رۆلی هەیە ودەبێت .

       لە پەیماننامە نیودەوڵەتیەکان هیچ جۆرە جیاوازیەک نابینرێ لە مافی بەژداری کردن لە نێوان ئافرەت وپیاودا ، ئەگەر سەیری ریکەوتنە نیودەوڵەتیەکان بکەین دەبینین مافی داوەتە هەموو مروڤێک بەبی جیاوازی ڕەگەزی .

    هەر لەبەر ئەمەشە کە سیستەمی کۆتا پەیرەو دەکرێ وەک جیاکەرەوەیەکی ئەرێنی ، وە دەبێتە ئامرازێکی باش بۆ فەراهەمکردنی هەلێکی باش بۆ ئافرەتان بۆ گەیشتنیان بە پەرلەمان . ئەم گرتنە بەری ریوشوینە وا لەئافرەت دەکات کە بەژدار بێ لە دارشتنەوەی سیاسەتی گشتی وولات . ئەم سیستەمی کۆتایە واباشە لە پارتە سیاسیەکان ورێکخراوە حیزبى ورێکخراوە نا حکومیەکان پەیڕەو بکرێت .

Published
2016-12-29
How to Cite
1.
ڕۆڵی ئافرەتی سەرکردە لە بەژداری سیاسی کۆموڵگەى کوردیدا. JAHS [Internet]. 29Dec.2016 [cited 22Jul.2019];20(6):65 -70. Available from: http://zancojournals.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1200
Section
Articles