جێنده‌ر له‌ مێژووى حوكمڕانیه‌تی ده‌وڵه‌تى ساسانیدا 628ز - 632ز

Abstract

پوخته‌

توێژینه‌وه‌ له‌  بابه‌تی  ئافره‌ت له‌ ده‌وڵه‌تی ساسانیدا شتێكی نوێ نییه‌ ، چونكه‌ ئاڤێستا دینی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تی ساسانی بوو ، ئه‌و دینه‌ش ئافره‌تی به‌ ته‌واوى فه‌رامۆش نه‌كردبوو ، وه‌ك ڕه‌وشی ئافره‌ت له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا به‌ تایبه‌تی عه‌ره‌بستان، به‌ڵام تاوتوێكردنی پرسی جێنده‌ر له‌ حوكمڕانیه‌تێك كه‌ پیاو تێیدا بكه‌رى بێ ڕكابه‌ر بووه‌ بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌زار ساڵ . ڕه‌وشی ناله‌بارى حوكمڕانیه‌ت به‌ ده‌ست پیاوه‌وه‌ ، وایكرد ڕه‌گه‌زى نێر له‌ بنه‌ماڵه‌ى حوكمڕانیه‌تی ساسانی نه‌مێنێ ، بۆیه‌ پیاوانی ئایینی زه‌رده‌شتی ناچاربوون كه‌ڵێنێك له‌ ده‌قی ئاڤێستا بدۆزنه‌وه‌ بۆ حوكمڕانیه‌تی مێ له‌ پۆپكه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا .

ڕیفۆرمه‌كانی ئه‌و دوو مێیه‌ له‌ حوكمڕانیه‌تی ساسانی به‌ تایبه‌تی( بۆران) شا ، جارێكی تر ئاشتی و سه‌قامگیری ناوه‌كی و ده‌ره‌كی بۆ ده‌وڵه‌ت گه‌ڕانده‌وه‌ ، به‌ڵام پیاوانی ناو ده‌سه‌ڵات كۆتایی به‌ حوكمڕانیه‌تی هه‌ردوو ئافره‌تی شا هێنا .

حوكمڕانیه‌تی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ له‌ مێژووى حوكمڕانیه‌تی ناوچه‌كه‌ جۆرێك پێشكه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینی هه‌روه‌ها تۆلاره‌نسى و ڕاوێژكارى حوكمی مێینه‌ى له‌ وڵات ده‌رخست وه‌ك حوكمی مه‌لیكه‌ به‌لیقیسه‌ له‌ سه‌با . 

Published
2016-12-29
How to Cite
1.
جێنده‌ر له‌ مێژووى حوكمڕانیه‌تی ده‌وڵه‌تى ساسانیدا 628ز - 632ز. JAHS [Internet]. 29Dec.2016 [cited 16Jul.2019];20(6):191 -199. Available from: http://zancojournals.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1211
Section
Articles