رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پاڵپشت كردنی حوكمڕانی باش، له‌رونگه‌ی رۆشنبیرانی كورد ــ توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق ــ

Abstract

پوخته‌

بابه‌تی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی  كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی كه‌ ده‌گیڕێت وه‌ك هێز و گروپێكی فشار خسته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ‌و حكومه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ جیاوازه‌كان چه‌ندةها لێكۆڵینه‌وةی جۆراوجۆر  له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی  كراوه‌؛ به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چ له‌ عێراق ‌و چ له‌ هه‌رێمی  كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تێكی هه‌ستیاری ئاوا  به‌ناونیشانی(رۆڵی رێكخراوه‌كانی  كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌  پاڵپشت كردنی حوكمڕانی باش، له‌رونگه‌ی رۆشنبیرانی كورد -توێژینه‌وه‌یه‌كی  مه‌یدانیه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق-) نه‌كراوه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند  ئامانجێك له‌مانەش:-

- ئایا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێویستن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.

- ئایا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توانیویانه‌ بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌ربن  له‌ پاڵپشتیكردنی حوكمڕانیه‌كی  باش له‌ هه‌رێمی  كوردستاندا؟

- ئایا تێڕوانینی  ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی  كوردستان بۆ كارو چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌رێنییه‌، یان ئه‌رێنییه‌؟

-ئایا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی  مه‌ده‌نی پاڵپشتن بۆ حوكمڕانییه‌كی  باش له‌ هه‌رێمی  كوردستاندا؟

- سه‌باره‌ت  به‌ جۆری توێژینه‌وه‌كه‌ش، ئه‌م جۆره‌ توێژینه‌وه‌یه‌، توێژینه‌وه‌یه‌كی  وه‌سفی شیكارییه‌ و پشتی به‌ میتۆدی مێژووی ‌و ڕووپێوی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ستووه‌، پرسیارنامه‌ ئامرازی سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ‌و داتاكانی  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌.

كۆمه‌ڵگه‌ی  توێژینه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌(293) رۆشنبیرانی كورد له‌ هه‌رێمی  كوردستان، نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌،  نموونه‌ی مه‌به‌ستداره‌.

له‌ كۆتاییدا توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ چه‌ندەها ئه‌نجامێك له‌مانەش:

1 - لە(72%) سه‌مپڵی توێژینه‌وه‌كه‌، پێیانوابوو كه‌ ده‌سه‌لاتدارانی  هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕیان به‌ كارو  چالاكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێم نییه‌.

2 - لە(76.4%) سه‌مپڵی توێژینه‌وه‌كه‌، پێیانوابوو كه‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هیچ ڕۆڵێكیان نابێت تاوه‌كو گۆرانكاری له‌ هزر و بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ‌و پیاوانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان روونه‌دات.

3 - لە(65.12%) سه‌مپڵی توێژینه‌وه‌كه‌، پێیانوابوو كه‌ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگە مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ نین له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆيە ناتوانن پاڵپشتی له‌حكومڕانێكی باش بكه‌ن.

4 - لە(80.2%)  سه‌مپڵی توێژینه‌وه‌كه‌، پێیانوابوو كه‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی  كوردستان  بێ پلانن ‌و دیدێكی  ڕوونییان بۆ كار و چالاكییه‌كانیان نییه‌.

5 - لە(90%) سه‌مپڵی توێژینه‌وه‌كه‌ بوونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ پێویست ده‌زانن له‌ كۆمه‌ڵگاى مرۆڤايەتى.
Published
2016-12-29
How to Cite
1.
رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پاڵپشت كردنی حوكمڕانی باش، له‌رونگه‌ی رۆشنبیرانی كورد ــ توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق ــ. JAHS [Internet]. 29Dec.2016 [cited 14Nov.2019];20(6):276-95. Available from: http://zancojournals.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1219
Section
Articles