(كیڵگەكانی بەرهەمهێنانی خەڵوزی رۆوەكی لە قەزای شەقلاوە-لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌ جوگرافیای پیشه‌سازی)

Abstract

پوختە

           خەلۆزی رووەكی بەیەكێ لە سەرچاوەكانی وزەی كۆن دادەنرێت كە مرۆڤ پشتی پێ بستووە بۆ پركردنەوەی پێداویستەكانی رۆژانەی . چونكە سەرچاوەی یەكەمی خۆ گەرم كردنەوه‌ و پیداویستەكانی تری بریتی بووە لەسوتاندنی دار بەتایبەتی لە شارستانیەته‌ كۆنەكانی هەردوو دۆڵی رافیدین و نیل , مرۆڤی كورد وەك یەكی لەخاوەن ئەم شارستانیەتانه‌ لەمێژەوە توانیوتی ئەم سەرچاوەیه‌ دروست بكات و بەكار بهێنیت بەو پێ یەی هەرێمی كوردستان دەوڵه‌مەندە بە كەرستەی خاوی ئەم پیشەسازییە, بۆیە ئیمەش بەباشمان زانی توێژینەوەكمان تەرخان بكەین بۆ لێكولینەوە لەم پیشەسازییە لە ژێر ناونیشانی(كیڵگەكانی بەرهەمهێنانی خەلوزی رووەكی لە قەزای شەقلاوە) بەئامانجی دەرخستنی بایەخی ئەم پیشەسازییە لەرووی دابەش بوونی و هه‌روه‌ها هۆکاره‌ كاریگەره‌کان لە دابەشبوونی له‌ گه‌ڵ هەوڵدان بۆ پیشاندنی گرنگی ئابوری ئەم سەرچاوەییە بۆ خەڵكی ناوچەكە , ئەمە سەرەرای لێكولێنەوە لە گرفت و كیشەكانی وهەوڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارەسەری گونجاو بۆی.

Published
2016-12-29
How to Cite
1.
(كیڵگەكانی بەرهەمهێنانی خەڵوزی رۆوەكی لە قەزای شەقلاوە-لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌ جوگرافیای پیشه‌سازی). JAHS [Internet]. 29Dec.2016 [cited 24Aug.2019];20(6):351-68. Available from: http://zancojournals.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1223
Section
Articles