پرسیارکردن و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی فەلسەفیی

د.ئازاد حەمە عبداللە

Abstract



ل

ەم توێژینەوەیەدا کارلەسەر ئەو لایەنە دەکەم کە پرسیارکردن کۆڵەکەی فەلسەفەیە و ئەو تێڕامانە هزرییە بەردەوامەشە کە فەلسەفە خووی پێوەگرتووە و پێوەندیێکی بەهێزیشی بە مەیلی فەیلەسوفەوە هەیە بۆ زانین و بۆ دروستکردنی تێگەیشتن لەسەر بابەتەکان، وەک ’،بۆ دەبێت شت بزانین؟ چۆن زانین لەسەر شت بەدەستدەهێنین؟ تەنانەت پرسیارسازییە فەلسەفییەکان بۆ پراکتیزەکردنی ئەو باوەڕانەشن کە فەیلەسوفەکان پێیگەیشتوون. ئەمە وادەکات بڵێین فەلسەفەکردن زۆرترین پێوەندی بە پرسیارسازییەوە هەیە، چونکە فەلسەفە وەک چالاکییەکی هزری ناکارێت بێ پرۆسەی پرسیارسازی بەردەوامبێت و ئەوەش کە لەکۆتای پرۆسەی پرسیارسازیەکە دەخوڵقێت فەلسەفەی لێبەرهەمدێت. خودی پرسیارسازیش پرۆسەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی فەلسەفیی دەسازێنێت و ئەمەش بەزۆری لەبەرئەوەی لە سرووشتی فەلسەفەدا بیرکردنەوەی ڕەخنەیی تایبەتمەندی خۆی هەیە. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا گرینگی بە ڕۆڵی پرسیارکردن و پێوەندی پرسیارکردن بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی فەلسەفییەوە دەدەین. 


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil