شیكردنه‌وه‌و هارمونه‌تیزه‌كردنى مێژوو

Main Article Content

كامه‌ران احمد محمدامین

Keywords

Abstract

شیكردنهوهو هارمونهتیزهكردنى مێژوو


تاوه‌كو ئێستا پڕۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌ى مێژوو، پڕۆسه‌یه‌كى ناكامڵه‌، خوێنه‌رى كورد وه‌كو ده‌قێكى ئه‌ده‌بى، یاخود وه‌كو راسته‌قینه‌یه‌كى ره‌ها مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ده‌كه‌وێته‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى دروست بوونى نه‌ستێكى مێژوویى ساخته‌، كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ى مه‌ترسیدارى له‌سه‌ر شێوازى بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاره‌كانى ئاینده‌دا ده‌بێت، بۆیه‌شیكردنه‌وه‌و هارمۆنه‌تیزه‌كردنى مێژوو، بایه‌خێكى گرنگى هه‌یه‌له‌تێگه‌یشتنى مێژوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه‌، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌مێژوونووس، یاخود خوێنه‌رى مێژوو ده‌یه‌وێت.


ئامانجى توێژینهوه: ئه‌م توێژینه‌وه‌هه‌وڵێكه‌بۆ به‌دواداچوونى پڕۆسه‌ى راڤه‌كردن و شیكردنه‌وه‌و هارمۆنه‌تیزه‌كردنى مێژوو به‌شێوه‌یه‌كى میتۆدیانه‌.


پرسیارى سهرهكى: چۆن ده‌توانین له‌رێگاى شیكردنه‌و هارمۆنه‌تیزه‌كردنى ده‌قه‌كانى مێژوویى، بگه‌ینه‌ئاستى تێگه‌یشتن، واته‌بگه‌ینه‌ئه‌و راسته‌قینه‌یه‌ى، كه‌له‌خوێندنه‌وه‌، یاخود له‌نووسینه‌وه‌ى مێژوودا به‌دواى ده‌گه‌ڕێین؟

Abstract 54 | PDF Downloads 23