کاریگەرییەکانی ئینتەرنێت لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لاوان (توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر)

م. شهلاء ولی جبار, م. ی. زەریا احمد طاهر, م. هەردی زیاد صالح

Abstract


پوختە

ئەوەی لە رۆژگاری ئەمڕۆدا لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا تێبینی دەکرێت بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەکنۆلۆژیایە بەگشتی و ئینتەرنێت بەتایبەتی؛ بەتایبەتتریش بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانە، بۆ گەیاندنی پەیامەکان و دروستکردنی پەیوەندییەکان. لەگەڵ ئەوەی ئەم ئامرازانە کاریگەریی پۆزەتیڤیان هەیە لە هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی، لەوانەش پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان؛ کەچی لەهەمانکاتدا رەنگە کاریگەریی نێگەتیڤیشی لەسەر بەکارهێنەرانی هەبێت.

ئەم توێژینەوەیە ئامانجی زانینی ئەو کاریگەرییانەیە کە دەشێ ئینتەرنێت لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لاوان لەگەڵ دەوروبەرەکەی دروستیان بکات. ئەو میتۆدەی لەم توێژینەوەیەدا بەکارهاتووە (رووپێوی کۆمەڵایەتی)یە. هەروەها کۆمەڵگای توێژینەوەکەش بریتییە لە شاری هەولێر. جۆر و قەبارەی نموونەکە بریتییە لە نموونەیی(مەبەستدار) بە قەبارەی (١١٧)(١) لاوی کوڕ و کچی دانیشتووی ناو شاری هەولێر. راستێتیی(95.61 %) و جێگیریی پرسیارنامەکە(0.729). ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بەپێی ئامانجەکانی توێژینەوەکە لە چەند تەوەرێکدا خراونەتە روو، گرنگترینیان: زیاتر لە نیوەی تاکەکانی نموونەی توێژینەوە لە (١ – ٢) کاتژمێر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، هەروەها رێژەی (٤٠ %) نموونەکە (٣- ٤) کاتژمێر، ئینتەرنێت بەکاردەهێنن. زیاتر لە نیوەی تاکەکانی نموونەی توێژینەوە لە لەماڵەوە زیاتر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن. تاکەکانی نموونەی توێژینەوە زیاتر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، بۆ کردنەوەی فەیسبووک و هەواڵ و زانیاری. هەروەها ئینتەرنێت  بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لاوان بە خێزانەوە کردووە، تا وای لێهاتووە خێزانەکان گلەیی بکەن لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت. کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی هاتووچۆی نێوان خێزانییەکان بووە.


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil