سه‌رژمێری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ ساڵی 1962 له‌ ڕۆژئاوای كوردستان (هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی)

د. ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین ئۆمه‌ر, م.ی. نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدولقادر

Abstract


پوخته‌

سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان تەواوی هەوڵەکانیان چڕکردۆته‌‌وه‌ بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی جیاکاری نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ بەعەرەبکردنی ناوچە کوردییەکان، کە سەرجەم لایەنەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری گرتەوە. لێره‌شدا له‌ ڕێگای پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له 5ی تشرینی یه‌كه‌می‌ 1962 کارکردن بە تۆماری کۆن هەڵوەشایەوە و ناسنامەی دانیشتوان پێداچوونەوەی بۆ کرا، ئه‌نجام له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كورده‌كان له‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری بێ به‌ش بوون. جێگای ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ و پته‌و له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا پلانی بۆ كێشرابوو، بۆیه‌ له‌ دواجار توانیان ئه‌و ئامانجه‌ی‌ خۆیان بپێكن كه‌ مه‌به‌ستیان بوو.

قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری سه‌رژمێرییه‌كه‌ و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی و ئه‌نجام و كاریگه‌رییه‌كانی، ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌، كه‌ توێژه‌ر ده‌وێت له‌ ڕێگه‌ پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌كاندا زانیارییه‌كانی پشت ئه‌ستوورتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواجاردا ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ له‌ باره‌ی سه‌رژمێرییه‌كه‌ بخاته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil