ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی کانت لەسەر پەروەردە

Main Article Content

ئازاد حەمە عبدالله

Keywords

ڕەنگدانەوە، پەروەردە، فەلسەفە، کانت، ڕەوشت، عەقپ، ئازادی، رۆسۆ

Abstract

ئیمانوێل کانت Immanuel Kant 1724-1804)) لە مێژووی هزری فەلسەفیی ڕۆژئاوایی ناوێکی دیارە و ڕەنگدانەوەی فەلسەفەکەشی لەسەر پەروەردە زەمینە بۆ تێگەیشتن لە هزری پەروەردەی هاوچەرخی ڕۆژئاوایی خۆشدەکات. بەپێیئەوەی فەلسەفەی پەروەردەی کانت پەروەردە وەک کێشە دەبینێتەوە کە ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە بۆیە فەلسەفەی کانت ئەم کێشەیە بەرباسدەخات و لە گفتوگۆکردنی کێشەکەش سێ لایەنە گرنگەکەی پەروەردە(مرۆی،عەقپی و ڕەوشتی )تێهەپکێشدەکات. هەر لەبەر ئەو هۆیە لەم توێژینەوەیەدا کارلەسەر ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی کانت لەسەر پەروەردە دەکەین تا ڕەهەندە پەروەردەییەکانی فەلسەفەی کانت  ئاشکراکەین کە کاریگەریی لەسەر پرۆسەی فێربوون و ئاکار لەناو کۆمەڵگەی ئەپمانی و ڕۆژئاوایی بەتایبەت و مرۆڤایەتیش بەگشتی داناوە و بەشێکیشە لە فەلسەفەی پەروەردەی مرۆڤایەتی کە ئەزموون و ڕێڕەوی پەروەردەیی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە و تێگەیشتنی پەروەردەیشی بە چەمگەلێکی وەک عەقپ و ڕەوشت و ئازادییەوە گرێداوەتەوە. سەرەتا ئەو بناغانە لەبەرچاودەگرین فەلسەفەی کانتی لێپێکدێت و پێوەندی ئەوەش بە پەروەردەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردنیشی لەڕووی پەروەردەییەوە لەگەپ پرسیارە ڕەوشتی ، مرۆی ، عەقپییەکان و ویستی باش و پرینسیپی ئەرک و رۆلی فێرکار و فێرخواز ، دایک و باوک ، لە پرۆسەی پەروەردە و ڕێبازی فێربوون لە چوارچێوەی فەلسەفەی پەروەردەی کانت و چۆنیەتی خستنە ژێرپرسیاری پەروەردە بە پەیوەندی بە ئامانج لە پەروەردە؟ چۆنیەتی گەیشتن بە ڕەوشت؟ چییەتی ویستی باش؟ مانای ئازادی لە پەروەردە؟ هاوکات ڕەنگدانەوەی بیری پەروەردەیی ژان - ژاک رۆسۆش لە کتێبی ئێمیل لەسەر فەلسەفەی پەروەردەی کانت. بەم جۆرە ئەم توێژینەوەیە پێیوایە دیاریکردنی پێگەی پەروەردە لە فەلسەفە کانت ئاشکراردنی هزرێکی فەلسەفەیە کە فەلسەفەی پەروەردە پێویستە کاریلەسەرکات کە دواتر ڕەنگدانەوەی لەسەر هزری پەروەردەییمان دەبێت، بەتایبەت لەناو توێژینەوەی کوردی دا نە بایەخدان بە فەلسەفەی کانت و نەش بە تێگەیشتنی پەروەردەی کانت لەبەرچاوگیراوە.

Abstract 33 | PDF Downloads 9