ڕێبازه‌كانی ڕه‌هاوی نادیار له‌ تۆماری مێژوویی

Main Article Content

مهدی صاڵح سلێڤانی
زه‌رده‌شت دلشاد خضر

Keywords

Abstract

پێشه‌كی


مێژوونوسه‌ سریانیه‌كان  ڕۆڵێكی گرینگیان گێڕاوه‌ له‌ تۆماری مێژووی ئیسلامی، له‌ گۆشه‌ نیگایه‌كی جیاواز له‌ ڕوی زانیاری و ڕێبازه‌وه‌ ڕوداوه‌كانیان خستۆته‌ ڕوو، سریانیه‌كان به‌ژداریه‌كی كارایان هه‌بووه‌ له‌ تۆماركردنی مێژووی ئیسلام به ‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی به‌ تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێكی گرینگی دانیشتوانی  ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی بوون به‌ تایبه‌تی  ناوچه‌كانی وڵاتی شام و باكوری جه‌زیره‌ و عێراق، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بوون له‌ ڕووی زمان و ئاین و شارستانیه‌ت.


    ڕه‌هاوی نادیار، به‌ یه‌كێك له‌ مێژوونوسه‌ سریانیه‌ گرینگه‌كان هه‌ژمارده‌كرێ، كه‌ مێژووی قۆناغێكی گرینگی ئیسلام و ناچه‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی په‌رتوكه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (مێژووی ڕه‌هاوی نادیار) نوسیوه‌، كه‌ تیایدا تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی و شه‌ری خاچ دروشمه‌كان كه‌ له‌ به‌رگی دووه‌می په‌رتوكه‌كه‌یدا به‌ تێروته‌سه‌لی ڕووداوه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی به‌ ڕێبازێكی جیاواز له‌ مێژوونوسانی ئیسلامی له‌ ڕوی بابه‌تی و هه‌م له‌روی زانیاری شیكردوه‌ته‌وه‌.


    ئامانجمان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ناونیشانی (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شرۆڤه‌كاری بۆ په‌رتوكی مێژووی ڕه‌هاوی نادیار) شیكردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕه‌هاوی نادیاره‌ له‌ په‌رتوكه‌كه‌یدا و چۆنیه‌تی خستنه‌ڕووی ڕوداوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ مێژوونوسانی هاوسه‌رده‌می، به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ و ژێده‌ر كه‌ هاوكارمان بوون له‌ نوسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌.


سروشتی توێژینه‌وه‌كه‌ وا ده‌خوازێت كه‌ بۆ سێ ته‌وه‌ر دابه‌ش بكرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م به‌ ناونیشانی (ناساندنی ڕه‌هاوی نادیار)ه‌، كه‌ تێیدا به‌كورتی باسمان له‌ كه‌سایه‌تی ڕه‌هاوی نادیار و ناساندنی په‌رتوكه‌كه‌ی كردووه‌، ته‌وه‌ری دووه‌م كه‌ به‌ناونیشانی (ڕێبازی نوسینی په‌رتوكه‌كه‌یه‌) باس له‌و ڕێبازانه‌ كراوه‌ كه‌ ڕه‌هاوی له‌ نوسینی مێژووه‌كه‌ی په‌یڕه‌وی كردووه‌، ته‌وه‌ری سێیه‌م كه‌ له‌ ژێرناونیشانی (تێڕوانینی شیكارییانه‌ بۆ ڕێبازی ڕه‌هاوی نادیار)ه‌ ،به‌ شێوه‌یه‌كی شیكاری و بابه‌تیانه‌ باس له‌ شێوازی خستنه‌رووی زانیاریه‌كان له‌ په‌رتوكه‌كه‌ كراوه‌. 

Abstract 29 | PDF Downloads 20