ناونيشانى سه‌ره‌كى له‌ ڕۆمانى ( شارى مۆسيقاره‌ سپييه‌كان )ى به‌ختيار عه‌لى دا لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى وه‌سفى و شيكارييه‌

Main Article Content

تانیا د ئه‌سعه‌د محه‌ممه‌ ساڵح

Keywords

Abstract

پوخته‌


ئه‌م لێكؤڵينه‌وه‌يه‌ باسى (ناونيشانى سه‌ره‌كى له‌ (شارى مۆسيقاره‌ سپييه‌كان)ى به‌ختيار عه‌لى دا) ده‌كات. ناونيشانى سه‌ره‌كى به‌ توخمێكى گرنگى ده‌ق داده‌نرێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌يه‌كى سه‌ره‌كييه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ى داهێنراوه‌ ئه‌ده‌بيه‌كان به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى و ڕۆمان به ‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى . هه‌روه‌كو دياره‌ كه‌ ناونيشان يه‌كه‌م ده‌روازه و هێما‌ى ده‌قه . نيشانه‌يه‌كه‌ بۆ جياكردنه‌وه‌ى ده‌قێك له‌ ده‌قێكى تر . هه‌روه‌ها يه‌كێكه‌ له‌و توخمانه‌ى كه‌ ده‌ورى ده‌قى سه‌ره‌كييان داوه‌ .‌ 


لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چوار ته‌وه‌ره‌ . ‌ته‌وه‌ره‌ى يه‌كه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ پێناسه‌ و چه‌مكى ناونيشان به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى له‌ ده‌قه‌ ئه‌ده‌بييه‌كاندا ، له‌ ته‌وه‌ره‌ى دووه‌ميشدا باسى جۆره‌كانى ناوونيشانمان كردووه‌ ، له‌ ناوياندا ناوونيشانى سه‌ره‌كى ، له‌ ته‌وه‌ره‌ى سێيه‌ميشدا باسى ئه‌ركه‌كانى ناوونيشان له‌ رۆمانماندا كردووه‌‌ . له‌ ته‌وه‌ره‌ى كۆتاييدا باسى بونيادى ناونيشانمان كردووه‌  له‌ ڕۆمانى (شارى مۆسيقاره‌ سپييه‌كان) دا . پاشان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له‌ ليكؤڵينه‌وه‌كه‌دا به‌ده‌ستمان هێناوه‌ خستومانه‌ته‌ ڕوو .

Abstract 22 | PDF Downloads 16