شیكردنه‌وه‌ى ڕۆڵى داهاتووى بانك له‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌راندا (هه‌رێمى كوردستانى عێراق وه‌ك نموونه‌)

م. د. ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌د سماقه‌یى, ده‌رباز مصطفی محمود, بیرهات خلیل عبدالله, رێواس زۆراب احمد, دلڤین صابر حسین, هناء لازم علی

Abstract


پوخته‌

بوونى به‌نك وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى دارایى له‌ نێوان فه‌رمانبه‌ران و حوكوومه‌تى هه‌رێمدا، ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى متمانه‌ له‌ نێوانیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێنى گونجاو و ڕاسته‌قینه‌ى پاشه‌كه‌وت به‌نكه‌، به‌نكیش هۆكارێكه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ و ئاراسته‌كردنى پاشه‌كه‌وت، له‌ پێناو وه‌به‌رهێنان و به‌یانییه‌كى باشتر بۆ خاوه‌ن پاشه‌كه‌وته‌كان، و به‌نك هۆكارێكه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنى قازانج بۆ خاوه‌ن پاشه‌كه‌وته‌كان، له‌ ڕێگاى دانى سوو، یان له‌ ڕێگاى كردارى جامبازى (هاوبه‌شى له‌ قازانج) كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ده‌ستكه‌وتنى قازانج بۆ خاوه‌ن پاشه‌كه‌وته‌كان، كه‌واته‌ گرنگى به‌نك بۆ ئه‌و ڕۆله‌ سه‌ره‌كییه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ دابینكردن و ئاراسته‌كردنى پاشه‌كه‌وت و دابینكردنى سه‌رمایه‌ بۆ بواره‌ جیاوازه‌كانى وه‌به‌رهێنان  ده‌یبینێت. گرنگى تویژینه‌وه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرینگى شیكردنه‌وه‌ى زانستییانه‌ى بابه‌ته‌كه‌ و، گرینگى ڕۆلى به‌نك له‌ كردارى پاشه‌كه‌وت و ڕێكخستنى پاشه‌كه‌وت وه‌ك هۆكارێكى دروستكردنى متمانه‌ له‌ نێوان فه‌رمانبه‌ران و حوكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، گرفتى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌ گرفته‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕووى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌وه‌ له‌ ڕێگاى پاشه‌كه‌وتى زۆره‌ملێوه‌، و نه‌بوونى ڕۆلى به‌نك له‌ رێَكخستن و چاره‌سه‌ركردندا، توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ نه‌بوونى ڕۆلى به‌نك له‌ كردارى پاشه‌كه‌وتى زۆره‌ملێ بووه‌ته‌ هۆى زیاتر لاواز كردنى متمانه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ حوكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، و له‌ كۆتاییشدا توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌وڵیداوه‌ له‌ ڕێگاى هێنانه‌وه‌ى به‌ ڵگه‌ى زانستى و لۆجیكیدا، ڕێگا چاره‌ى گونجاو بۆ گرفتى پاشه‌كه‌وتى زۆره‌ملێ دیاریبكات.


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil