دیالیكتیكى زه‌مه‌نى مێژوویى و خوێندنه‌وه‌یه‌كى تر بۆزانستى مێژوو

پ.ى.د. كامه‌ران احمد محمدامین

Abstract


پوخته‌

یه‌كه‌ى زه‌مه‌ن له‌ سێ ره‌گه‌زى بنه‌ڕه‌تى پێكهاتووه‌، رابردوو، ئێستا، داهاتوو، ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى پته‌وو تۆكمه‌ وابه‌سته‌و پابه‌ندى یه‌كترن، كه‌ ناتوانرێت له‌یه‌كتر جوێبكرێنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌موو چركه‌یه‌كى ئێٍستا، به‌ده‌ر نییه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كانى رابردوو، هاوكات ئه‌و خه‌ونانه‌ى كه‌ بۆ داهاتوو ئاینده‌ ده‌بینرێت. بۆیه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى دیالێكتیكى له‌نێوان ئه‌و ره‌گه‌زانه‌دا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ، كه‌خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنى مرۆڤ بۆ زه‌مه‌ن، كاریگه‌رى له‌سه‌ر دنیا بینى و كۆى پڕۆسه‌ى ژیان هه‌یه‌! ئه‌م توێژینه‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ لسه‌ر زه‌مه‌نى مێژوویى و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و زه‌مه‌نه‌(رابردوو) له‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانى ترى زه‌مه‌ن، دیاره‌ رابردوو له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌ڵه‌كه‌بوونى رووداوه‌كان و دروست بوونى یاددانه‌وه‌ پێكدێت، واته‌ له‌ رێگه‌ى یاددانه‌وه‌ زه‌مه‌نى رابردوو ده‌بێت مێژوو، چونكه‌ مێژوو بریتیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك رووداو كرداره‌كانى مرۆڤ له‌ رابردووداو كردنى به‌ بنه‌مایه‌ك بۆ په‌یداكردنى مه‌عریفه‌ له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانى رابردوودا، به‌م چه‌شنه‌ زه‌مه‌نى مێژوویى دروست ده‌بێت، ئه‌و زه‌مه‌نه‌ به‌هۆى نادیارى و ترسه‌كانى مرۆڤ له‌ ئاینده‌، ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ داڕشتن و پلاندانان بۆ داهاتوو، هاوكات نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ ژیان له‌كاتى ئێستادا، ئه‌و كاته‌ى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ژموونى رابردوو داهاتوو، زاڵ كردنى هه‌ر یه‌كێك له‌و ره‌گه‌زانه‌(رابردوو داهاتوو)، سه‌رله‌به‌رى تابلۆى بیركردنه‌وه‌كه‌ بۆ بوون ده‌گۆڕێت! زه‌مه‌نى مێژوویى كاتێك دروست ده‌بێت،به‌ زۆر شێواز دێته‌ به‌رچاو، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه‌ پۆلین كراوه‌و جۆره‌كانى دیاریكراوه‌، ئه‌و جۆرانه‌ى زه‌مه‌نى مێژوویى پشت ده‌به‌ستێت به‌ مه‌وداى دوورى زه‌مه‌نى مرۆڤ له‌ رووداوكانه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌ توێژه‌ران زه‌مه‌نى ئێستاش وه‌ك زه‌مه‌نێكى مێژوویى سه‌یر ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ى نووسینه‌وه‌ى مێژووى ئێستا ده‌كه‌ن.

زه‌مه‌ن وه‌ك هه‌ر بوونه‌وه‌رێكى ترى زیندوو، ئه‌گه‌ر بگونجێت به‌ بوونه‌وه‌رى بچوێنین، چۆن له‌دایك ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ كۆتادێت، چۆن یه‌كه‌م چركه‌ى زه‌مه‌ن دیار نییه‌، كه‌وا كه‌ى و چۆن ده‌ستى پێكردووه‌و مرۆڤ هه‌وڵیداوه‌ له‌رێگاى ئه‌فسانه‌كانه‌وه‌ دیارى بكات، به‌ هه‌مان شێوه‌ كۆتا چركه‌ش دیار نییه‌و له‌رێگاى ئه‌فسانه‌كانه‌وه‌ دیارى ده‌كرێت، یاخود له‌رێگاى ئایدیۆلۆژیایه‌كانه‌وه‌، هاوكات ئاینه‌كانیش رۆڵى گه‌وره‌یان بینیوه‌ له‌ وێناكردنى كۆتایى مێژوو، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كار له‌سه‌ر گرنگى زه‌مه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ دیالیكتیكانه‌ى كه‌ له‌ نێوان چركه‌كانى زه‌مه‌ندا هه‌یه‌ ده‌كات .


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil