سیستەمی ئاودێری و چاڵاكیە كشتوكالیەكان لە كوردستاندا لە سەدەی(4-5ك/10-11ز)

د.مقداد حسين طه

Abstract


پوخته‌

      ئه‌م تۆیژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ناونیشانی(سیسته‌می ئاودیری و چالاكیه‌ كشتوكالیه‌كان له‌كوردستاندا له‌ ماوه‌ی سه‌ده‌كانی چواره‌م وپینجه‌می كۆچی/ده‌یه‌م ویانزه‌هه‌می زاینی)ه‌.

    له‌میانه‌ی تۆیژینه‌وه‌كه‌دا هه‌ول دراوه‌ رۆلی جوتیارانی كورد دیار بكریت له‌بنیاتنانی شارستانی به‌تایبه‌تیش له‌بواری كشتوكالیدا، كه‌ به‌ بربره‌ی پشتی ئابوری دانرابو له‌ ولاتی كوردان بۆ به‌رده‌وام بونی ژیان.

      ئه‌م تویژینه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ ده‌رده‌خات  كه‌ دینشینانی كورد ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاون له‌به‌رهه‌مهینانی كشتوكالدا، به‌لكو له‌هه‌ول و كۆششی بی وچاندا بوینه‌ بۆبه‌رده‌ست خستنی ئاو، به‌تایبه‌تیش له‌وناوچانه‌ی كه‌سیسته‌می ئاودیریان به‌شیوه‌ی به‌راو بوه‌، پشتیان به‌ئاودان به‌ستبو،له‌ریگای به‌كارهینانی كاریز و دامه‌زراندنی دۆلاب له‌سه‌ر روباره‌كان، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاو تا ئاستی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ئاستیان له‌روباره‌كه‌ به‌رزتره‌، جگه‌ له‌گرنگیدانیان به‌ كشتوكالی دانه‌ویله‌یی جیا جیا وه‌ك گه‌نم و جو و جۆره‌ها داری به‌ری و میوه‌جات.

    نابیت كاریگه‌ریه‌سروشتیه‌كانی كوردستان فه‌رامۆش بكریت وه‌ك جیاوازی له‌ ئاوهه‌وای هه‌ریمه‌كان ، كه‌ كاریگه‌یان له‌سه‌ردینشینان هه‌بوه‌ و جوتیارانیش ‌توانیویانه‌ خۆیان له‌گه‌ل باره‌كه‌ بگونجینن و رابهیننن و روبه‌ریكی فراوانی زه‌ویه‌كه‌ به‌راو بكه‌ن و جۆره‌ها به‌رهه‌می كشتوكالی تیدا ‌به‌رهه‌مبهینن.

    ئه‌و ریگا كۆنه‌ باوه‌ی كه‌ كشتوكالی پیوه‌به‌رهینراوه‌ له‌كیلگه‌ كشتوكالیه‌كاندا، پیی وتراوه‌ به‌یار، كه‌ جوتیاران نیوه‌ی روبه‌ری زه‌ویه‌كه‌یان كیلاوه‌ و نیوه‌كه‌ی تریان بۆ سالی ئاینده‌ به‌ به‌یاری هیشتۆته‌وه‌، كیلانه‌كه‌ش شیوه‌ باوه‌ كۆنه‌كه‌ی پیوه‌ دیاربوه‌ كه‌ جوت به‌هه‌وجار و ‌گاجوت و ولاغی به‌رزه‌ كراوه‌.‌

   ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوه‌ به‌گه‌شه‌ كردنی كشتوكال له‌ كوردستاندا، ته‌نها رۆلی دانیشتوان نه‌بوه‌،به‌لكو ده‌سه‌لاتداره‌كان و خانه‌واده‌كانیش رۆلی به‌رچاو و كاریگه‌ریان هه‌بوه‌، كه‌ به‌به‌رده‌وامی هانی جوتیاره‌كان و دینشینه‌كانیان دابون، بۆ به‌رده‌وام بونی كشتوكال، ئه‌ویش له‌ ریگای فه‌رامۆش نه‌كردنی دانیشتوان و یارمه‌تی دانیان له‌ روی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه‌ و پاس كردنیان له‌ دانی زه‌ویانه‌و نه‌هیشتنی باج و پاریزگاری كردنیان له‌ مه‌ترسی ریگره‌كان كه‌ هه‌رده‌م ده‌بونه‌ ‌كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ له‌پیش دینشینان، به‌تایبه‌تیش له‌ كیلگه‌ كشتوكالیه‌كاندا.


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil