تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌فسانه‌كانى (عه‌لى به‌رده‌شانى) -لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یى مێژوویى ئایینى زانستیی شیكارییه‌-

پ.ی.د. مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن

Abstract


پوخته‌

عه‌لی به‌رده‌شانی شاعیرێكى گرنگی سه‌رده‌مێكى گرنگی میلله‌تى كورده‌، ئه‌ویش سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتى بابانه‌كانه‌، ئه‌و شاعیره‌ جگه‌ له‌ هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوبه‌شى كردنى له‌بزاڤی بابانه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می (ئاوره‌حمانپاشاى بابان)دا خۆشى وه‌ك شاعیرێكى داهێنه‌ر زۆر بابه‌تى گرنگى هێناوه‌ته‌ نێو ئه‌ده‌بى كوردی كه‌ هه‌ڵده‌گرى لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان له‌سه‌ر بكرێ.

 ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگی پێدراوه‌و بووه‌ته‌ كرۆكى  باسه‌كه‌ به‌یتى (شاییه‌ ئه‌جندان)ه‌، كه‌ لێره‌دا عه‌لی  به‌رده‌شانی شاعیر جیهانێكى پڕ له‌(فه‌نتازیا)و (ئه‌فسانه‌)و (خه‌رافه‌)ى دروست كردووه‌ له‌ده‌قێكى گرنگ‌و نه‌وازه‌دا، لێكۆڵه‌ر هه‌وڵداوه‌ كارله‌سه‌ر تیمه‌ى (جنۆكه‌) بكات‌و له‌رووى (ئایینى و مێژوویی‌و زانستى‌و واقیعیه‌وه‌) هه‌ر له‌ سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ رۆژى ئه‌مڕۆ، كه‌ئه‌م تیمه‌یه‌ به‌رده‌وام دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌،له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌وڵى  ناساند عه‌لی به‌رده‌شانی دراوه‌و سه‌رده‌م‌و بوون‌و مردنه‌كه‌ى قسه‌ى له‌باره‌ كراوه‌.

 هه‌روه‌ها وشه‌ى(ئه‌فسانه‌)و (خه‌رافه‌- وڕێنه‌)ش به‌پێى به‌كار هاتنیان له‌م لێكۆڵنه‌وه‌دا روونكراونه‌ته‌وه‌ دیسان (عه‌لی به‌ره‌شانی) كوردشاعیرى ئاوڕه‌حمان پاشاى بابان  له‌گهڵ  (حه‌سسانی بنى سابت) ى شاعیرى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)دا ڵیه‌نه‌ وێكچووه‌كانیان باسكراوه‌، له‌كۆتاییدا لێكۆڵه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ىله‌چه‌ندخاڵیكدا كۆكردۆته‌وه‌.


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil