تایبەتمەندییە کەسی وکۆمەڵایەتییەکانی ئافرەتە داڵدەدراوەکان لە شاری هەولێر "توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شەڵتەری هەولێر"

د. عزالدین عبدالصمد رسول, تاڤگە فیض الله محمد

Abstract


پوختە

شەڵتەرەکان بوون بە شوێنێکی ئارام بۆ ئەو ئافرەتانەی کە هەڕەشەیان لەسەرە، یاخود توندوتیژییان بەرامبەر کراوە بەهەر هۆکار و جۆرێک بێت. توندوتیژی دژی ئافرەتان لە زۆربەی کۆمەڵگاکان بوونی هەیە، بەڵام بەشێوە و ڕێژەی جیاواز. توندوتیژی دژی ئافرەتان زاراوەیەكە بەکاردەهێنرێت وەک ئاماژەیەک بۆ جۆرەکانی توندوتیژی، کە ئەنجامدەدرێت دژی ئافرەتان و هەندێک جار دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانیان. ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی لاوازیی بەشداریکردنی ئافرەتان لە گەشەسەندنی کۆمەڵگا و لاوازی بەرهەمهێنان. ئەمە جگە لەوەی خێزان و کۆمەڵگا و حکوومەت خەرجی چارەسەرکردنی قوربانیان و بەدواداچوونی کەیسەکان دەگرنە ئەستۆ. لە هەمانکاتدا ئەم دیاردەیە بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی کردووە، لێرەدا ڕۆڵی دامودەزگا حکوومیەکان و ناحکوومیەکان بەدیاردەکەوێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە.

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی ئەوەی ئافرەتان پەنا بۆ شەڵتەر بەرن وەک شوێنێکی ئارام. ئەو میتۆدەی لەم توێژینەوە بەکارهاتووە بریتییە لە میتۆدی چەندێتی لە ڕێگای ئامرازی پرسیارنامە. هەروەها کۆمەڵگای توێژینەوەش بریتییە لە شەڵتەری هەولێر. جۆر و قەبارەی نموونەکە بریتییە لە نموونەی رووپێوی گشتی، بە قەبارەی (١٠٧) کەس و لە توێژینەوەکەدا هەموو ئەو ئافرەتانە وەرگیراون، کە هانایان بۆ شەڵتەر بردووە لە ڕێکەوتی ٣/١/٢٠١٦ تا ٢٩/١٢/٢٠١٦. ئەنجامەکانی توێژینەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی وەک جۆرەکانی توندوتیژی، پەیوەندییی خۆشەویستی، ڕەدووکەوتن، ناپاکی هاوسەری، بەزۆر بەشوودان، فرەژنی، لەدەستدانی کچێنی، جیابوونەوە، جیاوازیی تەمەن لە نێوان هاوسەران، هەڕەشەکردن و ڕفاندن هۆکاری سەرەکین کە وا لە ئافرەتانی کوردستان دەکات لە ماڵەوە ڕابکەن و پەنا بۆ شەڵتەر بەرن تا یەکلایی بوونەوەی کێشەکانیان یاخود چارەسەرکردنی کێشەکانیان.  


Full Text:

PDF

Refbacks

  • There are currently no refbacks.


Department of Scientific Publication Office:  The Central Library of Salahaddin University-Erbil, Kirkuk Road, Erbil, Kurdistan, Iraq. Phone:+964 (0)66 2580274, email: zanco.humanity@su.edu.krd. www.su.edu.krd, www.zancojournals.su.edu.krd 

Copyright and Reprint Permission: It is the policy of ZANCO to own the copyright to the technical contributions it publishes and to facilitate the appropriate reuse of this material by others. Photocopying is permitted with credit to the source for individuals for individual use. All ZANCO Journals are Open Access Journals.

Copyright © 2015 . All Rights Reserved. Salahaddin University - Erbil