Entropy بۆ هۆنراوەی كوردی هەردوو هۆنەر بێكەس و گۆران

Main Article Content

نظیرە صدیق كریم بەرزنجی

Keywords

Abstract

پوختە


تیۆری زانیاری (Information Theory) لقێكی سەرەكییە لەماتماتیكی كرداریدا (applied mathematics) كە لەسەربنچینەی تیۆرەكانی ئەگەرەكان Theory) Probability) وتیۆرەكانی ئامار ((Statistics دانراوە لەزانستەكانی ئامارو ئەندازەو ئامارو كۆمپیوتەرو بیركاری و فیزیاو تەكنۆلۆژیەكان وزانستی دەروونی وچەند زانستێكی تربەكارهاتووەو لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت. ئەم بیرۆكەیە لەلایەن زانا (Claude Elwood Shannon) لەساڵی(1948) داوەك توێژینەوەیەك پێشكەشی كرد لەدواییدا پەرەی پێدارا وەك تیۆرێكی زانستی شیكردنەوە زانستیەكانی لەسەركرا. گرنگترین یەكەی پێوانە كردنی زانیاری بریتیە لە Entropy.هەمووشتیك لەگەردوندا بە ڕێكی پێك دێت لەكۆتاییدا ئەگۆڕێت بۆ ناڕێكی پێوەری ئەو گۆرانكاریە بریتیە لەEntropy كەپێوەرێكە بۆدیاری  كردنی ناڕێكی یان هەڕەمەكی. لەئاماردا Entropy هەر ناڕێكی دەنوینێ‌ كە ئەوناڕێكیە گوومان دروست دەكات كەواتە لەئاماردا Entropyوەك پێوەرێك بۆ گومان (دڵنیانەبوون)  uncertainty)) بەكاردێت وەك شیكردنەوەیەكی ئاماری لەزۆر بوارەكانی زانست ووێژەدا بەكارهێنرابەڵام لەوێژەی كوردیدا ئەوڕێچكەیەهیچ نەگیراوەبەتایبەتی لە لێكۆڵینەوەی بەرهەمی هۆنەرەكاندا وەلەبەرئەوەی  هۆنراوەپەیوەندی بە هەست وناخی مرۆڤەوە هەیە وەلەكارلێكەبایۆلۆجیەكانەكەلەكاریگەری ڕوداوێكە لەسەری وەئەو ڕوداوە ئەبێتە سەرچاوەیەكی ووزەیەك كە بەووشە وگفتوگۆ دەرئەبڕێت یان ئەتوانین بڵێین هۆنراوە   بریتیەلەهۆنینەوەی ووشەی ڕەوان وڕستەی ڕێك وپێك لە كزە وسۆز ودەروونەوە دەرچێت كار دەكاتەسەر كزە وسۆز ودەروونی كە سانی تربۆ دەرخستنی ئەم ڕاستیەبۆ خوێندنەوەی ڕێژەی دڵنیایی لە هەستی هۆنەرە كانماندا دوو هۆنەرمان هەڵبژارد یەكەمیان مامۆستا فایەق  بێكەس بۆ هەستی كوردایەتی تاقیكردنەوەی لە هۆنراوەی (ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم...) وەدووەمیان مامۆستا گۆران بۆ هەستی ئەوینی و وەتاقیكردنەوەی لە هۆنراوەی (جوانی بێ‌ ناو) ی بەتیۆرەكانی تیۆری زانیاری شیكردنەوەی (Entropy) و تیۆری رێگای كۆدی(Fano Entropy –Shannon) مان بەپێی شیكاری یاسای تایبەتی خۆیان وەك پێوەر بۆ ئەگەری گومان یان(دڵنیانەبوون)  uncertainty of probability)) بەكارهێناوە بەمانای ئەوئەنجامەی لە شیكاری شیكردنەوەی(Entropy) دەستمان كەوت ئەگەری گوومانە یان ڕێژەی دڵنیا نەبوونە وە بۆ دڵنیا بوون ئەو ئەنجامەمان لە ژمارە (100) سەد دەركرد ڕێژەی دڵنیا بوونمان دەرهێنا كە یەكەمیان مامۆستا فایەق  بێكەس بۆ هەستی كوردایەتی تاقیكردنەوەی لە هۆنراوەی (ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم...) (72.354%) وە بەرێگای كۆدی (Fano Entropy -Shannon) كە تیۆرێكی ترە  (73%)وەدووەمیان مامۆستا گۆران بۆ هەستی ئەوینی و وەتاقیكردنەوەی لە هۆنراوەی (جوانی بێ‌ ناو) ی(69.93458%) وەهەروەهابەبەكارهێنانی تیۆری رێگای (Fano Entropy -Shannon) (65%) وەپاش لێكۆلینەوە بۆ سەلماندنی كارایی)  (significant ئەنجامە ئاماریەكەبە ڕێگای (test-t) دەركەوت هەردوو ئەنجامەكە كاران)  (significant مامۆستا فایەق  بێكەس  ( 0.017) و مامۆستا گۆران 0.001)) دەرچوون.

Abstract 19 | PDF Downloads 12