پێچه‌ ڕووبارییه‌كانی زێی گه‌وره‌ له‌ نیوان هه‌ردوو گوندی (مه‌كردان و گرد مامك) له‌ پارێزگای هه‌ولێر (توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ بواری جیۆمۆرفۆلۆجیا) پێچه‌ ڕووبارییه‌كانی زێی گه‌وره‌ له‌ نیوان هه‌ردوو گوندی ( مه‌كردان و گرد مامك ) له‌ پارێزگای هه‌ولێر ( توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ بواری جیۆمۆرفۆلۆجیا )

Main Article Content

كاوه‌ جبار ره‌حمان
بێستون یاسین حسێن یحیی زكی عبدالله یوسف یاسین یوسف

Keywords

Abstract

پوخته‌


      درووستبوونی پێچه‌ ڕووبارییه‌كان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا به‌ شێوه‌ی ڕێككه‌وت نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه‌ هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر بوونه‌ته‌ هۆی درووستبوون و گه‌شه‌ كردنی به‌ پێی قۆناغه‌كانی جیۆمۆرفۆلۆجی ، ئه‌و هۆكارانه‌ش بریتین له‌ ( بڕی له‌به‌ر ڕۆیشتنی ئاو له‌ ڕێڕه‌وی ڕووبار ، كاری داماڵین و نیشته‌نی ڕووبار ، پێكهاته‌ی جیۆلۆجی ، به‌رزی و نزمی ، پله‌ی لێژی ، كات ، چاڵاكی مرۆیی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕووبار ) له‌م توێژینه‌وه‌یه‌د تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌شێك له‌ ڕێڕه‌وی ئاوی له‌ ڕووباری زێی گه‌وره‌ ، یه‌كێكه‌ له‌ لقه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ڕووباری دیجله‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌م به‌شه‌ ده‌ست پێده‌كات له‌ نزیك گوندی ( مه‌كردان تاوه‌كو گوندی گرد مامك ) به‌ درێژی ( 59.750 كم  ) ، گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌ له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ توێژینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ جیۆمۆرفۆلۆجیه‌كانی تایبه‌ت‌ به‌ ڕووبار و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م جۆره‌ توێژینه‌وانه‌ ژماره‌یان كه‌مه‌ له‌ كاتی ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌م توێژینه‌وه‌دا كاركراوه‌ له‌سه‌ر لایه‌نی پێكهاته‌ی سرووشتی و تایبه‌تمه‌ندی مۆرفۆمه‌تری ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌كارهێنانی هۆكار په‌یوه‌ندی نوێ وه‌ك پڕۆگرامی ( Arc map  v.10 ) و پڕۆگرامی        ( Global mapper v.13 ) ( Google Earth 2016 ) ، وه‌رگرتنی وێنه‌ی ئاسمانی ( Land sat) بۆ ساڵه‌كانی ( 1972 – 2015 ) ، داتای به‌رزی و نزمی ژماره‌یی  ( DEM 25m ) ، به‌ ئامانجی  به‌دیارخستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جیۆمۆرفۆلۆجی ڕێره‌وی ڕووباری له‌م به‌شه‌دا ، له‌ كۆتایدا توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ‌ پێچه‌كانی ڕووبار له‌ ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوار چێوه‌ی ( چه‌مانه‌وه‌ -  المنعطف) و له‌ ڕووی قۆناغی  پێگه‌یشتنه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ قۆناغی ( پێگه‌یشتن ) هه‌روه‌ها پێچه‌ ڕووبارییه‌كان هۆكارن بۆ درووستبوونی دیارده‌كانی وه‌ك (دوورگه‌ی ڕووبار ، ده‌شتی لافاو كرد ، ده‌ریاچه‌ پچڕاوه‌كان).

Abstract 14 | PDF Downloads 14