پەيوەنديى جيهانگيرى بە بزووتنەوە كۆمەڵايەتييەكان (توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه‌ له‌ شاری هه‌ولێر)

Abstract

پوختەئامانجى سەرەكى ئەم توێژینەوەيە دۆزينەوەى پەيوەنديى جيهانگيرى بە بزووتنەوە كۆمەڵايەتييەكانە، لەم توێژینەوەیەدا ميتۆدى وەسفى شيكارى بەكارهێنراوە. كۆمەڵگاى توێژينەوەكە بريتييە لەوانەى بەشدارى رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنيان كردوە لە دانيشتوانى شارى هەولێر. قەبارەی نموونەکە بریتییە لە (٣٠٠) كەس كە بەشدارييان لە رێكخراوەكانى تايبەت بە (ژينگە، مافى مرۆڤ، ئازادى و ديمۆكراسى، ژنان) كردووە، فۆرمى راپرسى توێژينەوەكە بريتييە لە (62) برگە. توێژینەوەکە بە چەند ئەنجامێك گەيشتوە كە لەم خاڵانەى خوارەوە خراونەتەڕوو:1.گۆڕانكاريى كولتووريى لاى بەشدارانى نموونەكە روويداوەو تێڕوانينيانى بەرامبەر بە دامەزراوە نەرتييەكانى كۆمەڵگا گۆڕيوە. بەشێوە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە بڕى (0.510) لادانى پێوەريى كاريگەريى لەسەر بزووتنەوە كۆمەڵايەتييەكان هەيە.2.بەشدارانى نموونەكە بەهاى نوێيان وەرگرتوە، بەڵام رێژەى كاريگەرى بريتيە لە (0.359) لادانى پێوەرى ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ كە كۆمەڵگاى كوردى لە قۆناغى گواستنەوەيە، واتە لەلايەكەوە دامەزراوە نەرتييەكانى لاوازبوونەو لەلايەكى ديكەوە بەهاو نۆرمە نوێيەكان بەتەواوى جێگير نەبوونە.3.خواست و چاوەڕوانييەكانى خەڵك بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبۆتەوە، راستەوخۆ تەنيا (0.228) لادانى پێوەرى كاريگەرى لەسەر چالاكييەكانى بزووتنەوە كۆمەڵايەتييەكان هەيە، بەڵام بەشێوەى ناڕاستەوخۆ (0.138) كاريگەرى هەيە و ئەم رێژە بەرزەش لە كاريگەرى ناڕاستەوخۆ، وادەكات كە بە كۆى گشتى كاريگەرى جيهانگيرى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكەى پلەى دووەم وەربگرێت لە نێو گۆڕاوەكاندا.4.تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان پەيوەندييەكى بەڵگەدارى بەهێزى لەگەڵ بزووتنەوە كۆمەڵايەتييەكان و بە رێژەى (0.360) لادانى پێوەرى كاريگەرى لەسەر بزووتنەوە كۆمەڵايەتييەكان هەبوە.
Published
Apr 1, 2018
How to Cite
. پەيوەنديى جيهانگيرى بە بزووتنەوە كۆمەڵايەتييەكان (توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه‌ له‌ شاری هه‌ولێر). Journal of Humanity Sciences, [S.l.], v. 22, n. 2, p. 13 - 36, apr. 2018. ISSN 2412-396X. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=JAHS&page=article&op=view&path%5B%5D=2167>. Date accessed: 23 may 2018.
Section
Articles