فەزای گێڕانەوەیی لە هەقایەتی فۆلکلۆری کوردیدا

Abstract

پوختە      ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانە بۆ لێکۆلێنەوە لە دەقێکی کۆنی وەکوو هەقایەتی فۆلکلۆری کوردی بە کەرەسە و مێتۆدی نوێ. ئەمەش هەنگاوێکی تازەیە بۆ ئەوەی ئێمە بنیاد و توخمی ژانری نوێ لەناو ژانری کۆندا بدۆزینەوە. سنووری توێژینەوەکەمان کارکردنە لەناو توخمێکی گرینگی وەکوو فەزا لەناو دەقی هەقایەت، بۆ ئەمەیش پەنامان بۆ ئیشکردن لەبارەی دوانەدژوازەکان بردووە. ئامانجی توێژینەوەکە سەلماندنی ئەو تیۆریه‌یه‌، کە دەتوانین بە کەرەسە و مێتۆدی نوێ لەبارەی دەقی کۆن کاربکەین، بەو هۆیەوە دەتوانین گەلێک کەلێن و تەکنیکی نوێ لەو دەقە کۆنانە کشف بکەین. مێتۆدی توێژینەوەکە بریتییە لە مێتۆدی سیمیۆلۆژیا ئەویش بۆ لێکدانەوەی ئەو نیشانە و هێمایانەی لەناو دەقدا هاتوون. بنیاتی توێژینەوەکە لە دوو بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەم بەناوی چەمك و زاراوەی فەزا، هەوڵێکە بۆ دیاریکردنی چەمک و زاراوەی فەزا لە ڕووی تیۆرییەوە. هەرچی بەشی دوومە، بە ناوی فەزای دوانە دژوازەکان لە هەقایەتی فۆلکلۆری کوردیدا، بەشێکی پراکتیکییە بە نموونەی هەقایەتی فۆلکلۆری کوردی. واتە لێرەدا ڕۆلێ هێندێ لە دوانە دوازەکانی وەکوو: وەستاو/جوڵاو، باو/ نامۆ، جووڵانەوە/ ڕۆیشتنمان لە هێنانەدی فەزای گێڕانەوە شیکردۆتەوە
Published
Apr 1, 2018
How to Cite
. فەزای گێڕانەوەیی لە هەقایەتی فۆلکلۆری کوردیدا. Journal of Humanity Sciences, [S.l.], v. 22, n. 2, p. 37 - 46, apr. 2018. ISSN 2412-396X. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=JAHS&page=article&op=view&path%5B%5D=2168>. Date accessed: 23 may 2018.
Section
Articles