كێش وپێوانه‌و دراو له‌شاره‌ كوردیه‌كاندا له‌ماوه‌ی(4-5ك/10-11ز)

Abstract

پوختهئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ تا راده‌یه‌ك ئامانجی خۆی پێكاوه‌ له‌ڕوی مێژوویی و شوێنه‌واریه‌وه‌، له‌ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا لێكۆڵه‌ر شاره‌زایی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌ كوردیه‌كان خستۆته‌ ڕو كه‌ چه‌نده‌ به‌ په‌رۆش بوینه‌ بۆ پێكه‌وه‌نانی شارستانی و ده‌رخستنی یه‌كه‌ كارگێریه‌كان و هونه‌ریه‌كان و توانا مرۆییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م. میرنشینه‌ كوردیه‌كان له‌ ماوه‌ی سه‌ده‌ی چواره‌م و پێنجه‌می كۆچی/ ده‌یه‌م و یانزه‌هه‌می زاینی ، له‌ هه‌رێمه‌كانی جه‌زیره‌ی فوراتی و هه‌رێمی چیاكان و ئازه‌ربیجان ،هه‌رده‌م به‌ په‌رۆش بوینه‌ بۆ پیاده‌كردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌لآتیان به‌تایبه‌تیش بۆ ڕه‌چاوكردن و به‌كارهێنانی یه‌كه‌ سه‌نگی كێش و پێوانه‌كان و جۆری ئه‌و دراوانه‌ی كه‌ له‌شاره‌ كوردیه‌كاندا كاری ڕۆژانه‌یان پێ ڕایی كردبوو، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو ئه‌و سیسته‌مه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام بگونجێت، چونكه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانی شاره‌ كوردیه‌كان له‌ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوینه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر جیاوازی له‌ ئاینزاشدا هه‌بووبێت.
Published
Apr 1, 2018
How to Cite
. كێش وپێوانه‌و دراو له‌شاره‌ كوردیه‌كاندا له‌ماوه‌ی(4-5ك/10-11ز). Journal of Humanity Sciences, [S.l.], v. 22, n. 2, p. 216 - 233, apr. 2018. ISSN 2412-396X. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=JAHS&page=article&op=view&path%5B%5D=2178>. Date accessed: 23 may 2018.
Section
Articles