ڕەنگدانەوەى زمانى جەستە لەشیعرى کوردیدا (لەتیف هەڵمەت) بەنمونە

Abstract

پوخته‌زمانى جەستە نەک تەنها هەر لەزمانى ئاخاوتندا، بەڵکو لەزمانى نوسینیشدا پانتاییەکى فراوانى داگیرکردوە، بۆ نمونە لەدنیاى شیعردا تەنها وشەو ڕستەکان مەبەستى شاعیر ڕون ناکەنەوە، بەڵکو زمانى جەستەش ڕۆڵێکى گرنگ دەگێڕێت لەم بوارەدا، هەربۆیە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە زمانى جەستە لەشیعرەکانى لەتیف هەڵمەتدا بەدەربخەین و مەبەستەکەشى ڕون بکەینەوە.ناونيشانى توێژینه‌وەکە بريتييه له (ڕه‌نگدانه‌وه‌ى زمانى جەستە لەشیعرى كورديدا- لەتیف هەڵمەت به نمونه )، لێره‌دا له‌به‌ر فراوانى مه‌وداى بابه‌ته‌كه‌ ته‌نها دوو کۆمەڵە شیعری (خواو شارە بچکۆلەکەمان، پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە) ى شاعيرى هاوچه‌رخ له‌تيف هەڵمەتمان به‌نمونه ‌وه‌رگرتوه‌. ڕێبازى لێکۆڵینەوەى توێژینەوەکە (وەسفى شیکارییە) و نمونەکانیش لەزمانى نوسین (شیعرى لەتیف هەڵمەت)ەوە وەرگیراوە. سودى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ ئه‌وه‌يه‌، كه‌ تاوه‌كو ئێستا زمانى جه‌سته‌ ته‌نها له‌زمانى ئاخاوتندا ئاماژه‌ى پێكراوه‌، به‌ڵام لێره‌دا هه‌وڵمانداوه‌ زمانى جه‌سته‌ له‌زمانى نوسينداو له‌شيعرى شاعيرێكدا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ين. له‌و گيروگرفت و ئاسته‌نگانه‌ى ڕوبه‌ڕوشمان بوويه‌وه‌ له‌كاتى كاركردندا، زۆريي نمونه‌كان بوو كه‌ زياد له‌ پێويست سه‌رقاڵى كردين به‌دياريكردنى باشترين ئه‌و ده‌قانه‌ى كه‌ له‌گه‌ل ترۆپكى بابه‌ته‌كه‌و ناونيشانه‌كه‌دا يه‌كده‌گرنه‌وه‌.
Published
Apr 2, 2018
How to Cite
. ڕەنگدانەوەى زمانى جەستە لەشیعرى کوردیدا (لەتیف هەڵمەت) بەنمونە. Journal of Humanity Sciences, [S.l.], v. 22, n. 2, p. 284 - 297, apr. 2018. ISSN 2412-396X. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=JAHS&page=article&op=view&path%5B%5D=2186>. Date accessed: 23 may 2018.
Section
Articles