پێگەی منداڵان لە شیعرەكانی محەمەد دار یاسدا توێژینەوەیەكی وەسفی و شیكاری یە

  • م. ڕزگار عومەر فەتاح

Abstract

پوختە
پێگەی منداڵان لە شیعرەكانی محەمەد داریاسدا. هە وڵیكە   بۆ دەرخستنی بابەتێكی زۆر هەستیارو كاریگەر و پێشاندانی نرخ و بایەخ و پێگەی منداڵان  لەشیعرو ئەدەبیاتی كوردیدا بە گشتی و لە شیعرەكانی  شاعیردا بە تایبەتی. كەتائێستا  بە پێ‌ ی پێویست لای لێ نەكراوەتەوە ، ئەمە لە لایەك و نیشاندانی  ڕۆڵی ئە م شاعیرە بەرزە لەلایە كی دیكەوە. ئە م توێژینەوەیە هەنگاوێكی گرینگە بۆ ئەوەی بە پێی پێویست  یان بە شێوەیەكی ئەكادیمی  بایە خ و پێگەی مندالان لە ئەدەب دا بەگشتی و لە شیعرە كانی ئە م شاعیرە بەرزو هەست ناسكەدا   بەتایبەتی بخە ینە ڕوو . سنوری توێژینەوەكە لە چوارچیوەی پێگە ی مندالان  لەشیعرەكانی محەمەد داریاسدا  دە خولێتەوە . ئامانجی توێژینەوە كەمان دەرخستنی ڕۆڵ و گرینگی و كاریگەری بابەتی مندالانە لە شیعردا بەگشتی و بەتایبەتیش  لەشیعرەكانی شاعیردا.ئە م توێژینەوەیە لە پێشەكی و دوو بەشی سەرەكی پێكهاتووە .بەشی یەكەم بەشێوەیەكی گشتی تێورییەو لە دوو تەوەرە  پێكهاتووە .تەوەرەی یەكەم ،بریتیە لە چەمك وپێناسەی  شیعری منداڵان.لێرەدا هەوڵمانداوە بەشێوازێكی و زانستی وئەكادیمی تیشك بخەینەسەر ئەوبابەتەو ڕوونی بكەینەوە.تەوەرەی دووەم بۆ مێژوو و هۆكارو مەبەستە كانی شیعری مندالان تەرخانكراوە، بە ڵام  بەشی دووەم :  تایبەتە بە بایە خ و پێگەی منداڵان و بوارەكانی شیعری منداڵان گرینگی و ڕەنگدانەوەی  لە شیعرەكانی محەمەد داریاس دا ، كەپێكهاتووە لە سێ‌ تەوەرە . لە تەوەرەی یەكەمدا بوارەكانی (پەروەردەو فێركردن و زانستی)مان لە شیعرەكانی محەمەد داریاس دا خستۆتە ڕوو .لەتەوەرەی دووەم دا ،بایەخ و كاریگەری بوارەكانی(دەروونی و تە ندوورستی )مان لەلای ئەم شاعیرە بەرزە پێشان داوە. لەتەوەرەی سێیەمیشدا و ئاستی قووڵی و كاریگەری و بەرزی   بوارەكانی  ( نەتەوەیی و  نیشتمانی  و ئاینی و كۆمە لایەتی) مان دەرخستووە.لەكۆتایدا ئەنجامی توێژینەوەكەو لیستی سەرچاوەكان و پوختەی توێژینەوەكەمان بەهەردووزمانی عەرەبی و ئینگلیزی خستۆتە ڕوو.
 
Published
May 15, 2018
How to Cite
فەتاح, م. ڕزگار عومەر. پێگەی منداڵان لە شیعرەكانی محەمەد دار یاسدا توێژینەوەیەكی وەسفی و شیكاری یە. Journal of Humanity Sciences, [S.l.], v. 22, n. 3, p. 45 - 55, may 2018. ISSN 2412-396X. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=JAHS&page=article&op=view&path%5B%5D=2250>. Date accessed: 25 june 2018. doi: http://dx.doi.org/10.21271/zjhs.22.3.3.
Section
Articles