به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خوێندنی كوردى لە شاری بەغدا 1959-1975-دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه

  • پ.ی.د.ئازاد عوبێد ساڵح
  • م.ی.هۆشه‌نگ ساڵح نه‌جاڕ

Abstract

پوختە
      دوای لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌ ده‌وڵه‌تی عێڕاق له‌ ساڵی 1925دا، ده‌بوایه‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تازه‌دا دابین بكرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ مافی خوێندن به‌ زمانی كوردی بوو. بەڵام ده‌وڵه‌تی عێڕاق وه‌ك پێویست ئه‌م مافانه‌ی بۆ كورد دابین نه‌كرد. له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی چوارده‌ی ته‌ممووزی ساڵی 1958دا، هه‌ندێ له‌ مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بوو، یه‌كێك له‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی بوو له‌ ساڵی 1959دا، كه‌ كه‌وته‌ بایه‌خدان به‌ خوێندنی كوردی و زمانی كوردی و بواری په‌روه‌رده‌ له‌ كوردستاندا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا (1959-1975) توانی گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی گرنگ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبیریی كوردی به‌ده‌ست بهێنێت. وه‌ك وه‌رگێڕان و دانانی كتێبه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی قوتابخانه‌ و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تازه‌ له‌ كوردستاندا. بەڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ كێشه‌ و كه‌موكوڕی به‌ده‌ر نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك دوچاری داخستن هاته‌وه‌. تاكو له‌ ساڵی 1967دا جارێكی دیكه‌ و به‌ گوڕوتینێكی تازه‌وه‌ كه‌وته‌وه‌ كاركردن. له‌ دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری ساڵی 1970دا، خزمه‌تێكی بێ وێنه‌ی به‌ جوڵانەوە‌ی ڕۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی كوردی كردووه‌،  خوێندن له‌ قوتابخانه‌كانی كوردستان به‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانییه‌وه‌ كرایه‌ كوردی، ده‌یان خولی په‌روه‌رده‌یی بۆ مامۆستایانی كورد كرایه‌وه‌، چه‌ندان قوتابخانه‌ی تازه‌ له‌ كوردستاندا دروست كران. به‌م پێیه‌ش تاكوو ساڵی 1975, ده‌زگاكه‌ به‌شداریێكی كارای له‌ په‌ره‌سه‌ندنی بزاڤی ڕۆشنبیریی كوردییدا كردووه‌.
Published
May 15, 2018
How to Cite
ساڵح, پ.ی.د.ئازاد عوبێد; نه‌جاڕ, م.ی.هۆشه‌نگ ساڵح. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خوێندنی كوردى لە شاری بەغدا 1959-1975-دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه. Journal of Humanity Sciences, [S.l.], v. 22, n. 3, p. 82 - 94, may 2018. ISSN 2412-396X. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=JAHS&page=article&op=view&path%5B%5D=2252>. Date accessed: 25 june 2018. doi: http://dx.doi.org/10.21271/zjhs.22.3.5.
Section
Articles