هەڵسەنگاندنێكی سایكۆفۆنۆلۆژی بۆ كتێبی (ئەلفوبێی نوێ‌) ی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار لێكۆڵینەوەیەكی بەرانبەریی- شیكارییە

  • م.ي. رێبين خالد خضر (دڵكار)

Abstract

پوختە
ئەم لێكۆڵینەوەیە بە ناونیشانی ( هەڵسەنگاندنێكی سایكۆفۆنۆلۆژی  بۆ كتێبی (ئەلفوبێی نوێ‌) ی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار) سنوری لێكۆڵینەوەكە لە چوارچێوەی دیالێكتی كرمانجی ناوەڕاست دایە ، بۆیە نمونەی پێویست بە گوێرەی تەوەرەكانی بابەتەكە لە چوارچێوەی ئەم دیالێكتەدا ، بە پێی ڕێبازی (بەرانبەری - شیكاری) شرۆڤەكراوە ، چونكە ئەم بەرهەمە وەكو پڕۆگرامێكی فێركردنی ئەلفوبێی زمانی كوردی لەگەڵ چەند پڕۆگرامێكی تری ئەلفوبێی زمانی كوردی ، كە بەر لەو پڕۆگرامە و پاش ئەم پڕۆگرامە بە مەبەستی فێركردنی ئەلفوبێی زمانی كوردی دانراون ، هەڵسەنگێنراوە . بۆ ئەم مەبەستەش لێكۆڵینەوەكەمان دابەشكردۆتە سەر شەش تەوەرە : تەوەرەی یەكەم سەرەتایەكە بۆ چوونە ناو بابەتەكە ، تەوەرەی دووەم پوختەیەك لە مێژووی پڕۆگرامی ئەلفوبێی زمانی كوردی خراوەتە ڕوو ، تەوەرەی سێیەم باس لە ڕۆڵی(باڵدار) لە پڕۆگرامی ئەلفوبێی زمانی كوردیدا كراوە ، لە تەوەرەی چوارەمدا باس لە دیاردە سایكۆفۆنۆلۆژییەكانی زمانڕسكاندن كراوە و لە تەوەرەی پێنجەمدا چەند ڕەهەندێكی دەنگی لە كتێبەكەی(باڵدار) بە نمونەی پێویست ڕونكراوەتەوە و لە تەوەرەی شەشەمدا چەند ڕەهەندێكی سایكۆلۆژی لە كتێبەكەی (باڵدار) دا ، بە نمونەی پێویست و بە گوێرەی هەندێ‌ لایەنی گشتگیری پەروەردەیی خراوەتە ڕوو.
Published
May 15, 2018
How to Cite
خضر (دڵكار), م.ي. رێبين خالد. هەڵسەنگاندنێكی سایكۆفۆنۆلۆژی بۆ كتێبی (ئەلفوبێی نوێ‌) ی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار لێكۆڵینەوەیەكی بەرانبەریی- شیكارییە. Journal of Humanity Sciences, [S.l.], v. 22, n. 3, p. 95 - 105, may 2018. ISSN 2412-396X. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=JAHS&page=article&op=view&path%5B%5D=2253>. Date accessed: 25 june 2018. doi: http://dx.doi.org/10.21271/zjhs.22.3.6.
Section
Articles