هەرێمى کوردستان لە گۆشەنیگاى ئیدارەى دووەمى باراک ئۆباما دا (2012 بۆ 2016)

  • م.ی. سەروەر حمە احمد

Abstract

کورد بەیەکێک لە دێرینترین نەتەوەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دادەنرێتء، ڕۆڵێکی گرنگء پێکهێنەرء، بەشدارییەکى بەرچاو و کارای لە بوارە جۆر بەجۆرەکانى سیاسیء کۆمەڵایەتىء ڕۆشنبیریىء کلتووریىء ئابوریى ناوچەکەدا هەبووە، پاشان لە نەخشاندنى مێژووى خۆیء وڵاتانى چواردەوریدا ڕۆڵى سەرەکی گێڕاوە.لە ئێستادا کورد لەیەکێک لە پارچەکانى کە باشورى کوردستانە، خاوەن هەرێمێکى خۆبەڕێوەبەریەء، هەڵکەوتەى جوگرافى ئەم هەرێمەش وایە کە وەک ناوچەیەکى ستراتیژى گرنگ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بێتە ژماردن، بەجۆرێک کە ناتوانێت خۆى بە دوور بگرێت لەو پێشهاتء گۆڕانکاریانەى لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن. بەو مانایەى کە گرنگى هەڵکەوتەى هەرێمى کوردستان لە ئەمڕۆدا هاوتەریبە لەگەڵ بەرژەوەندى زلهێزانى دونیاء لە ناویشیاندا ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا. ئەمەش وایکردووە ئەم هەرێمە لەگەڵ تەواوى ئەو گۆڕانکارىء پێشهاتە نوێیانەى لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن بڕوات، بەتایبەتى ئەو پێشهاتء گۆڕانکاریانەى کەبە ستراتیژیەتى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکاوە لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پەیوەندیدارن.جێگاى ئاماژە پێدانە بە درێژایی مێژوو پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستانء ئیدارە یەک لەدواى یەکەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بەرزء نزمى بەخۆیەوە بینوە بەڵام بەردەوام بووە. ئێمەش لە میانەى ئەم توێژینەوەیەدا دەمانەوێت خوێندنەوەیەک بۆ پەیوەندى نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکاو هەرێمى کوردستان لە گۆشەنیگاى ئیدارەى دووەمى باراک ئۆباما دا بەکەین.
Published
May 30, 2018
How to Cite
احمد, م.ی. سەروەر حمە. هەرێمى کوردستان لە گۆشەنیگاى ئیدارەى دووەمى باراک ئۆباما دا (2012 بۆ 2016). Journal of Law and Political Sciences, [S.l.], v. 15, n. 22, may 2018. ISSN 2079-3901. Available at: <http://zancojournals.su.edu.krd/index.php?journal=ZJLPS&page=article&op=view&path%5B%5D=2295>. Date accessed: 25 june 2018.