شیكرنەوەیەكی جوگرافی بۆ بەرهەم هێنانی ووزەی كارەبا وبەكارهێنانی لەبواری پیشەسازی لە قەزاى ناوەندی هەولێر (لێكۆلینەوەك لەجوگرافیای ووزە)

Main Article Content

یادگادر خدر رشید

Keywords

Abstract

پوختە


ئەم بابەتە بریتییە لە شیكرنەوەیەكی جوگرافی بۆ بەرهەم هێنان و بەكارهێنانی ووزەی كارەبا لەبواری پیشەسازی لەقەزای ناوەندی هەولێر، تیایدا باس لە بارودۆخی بەرهەم هێنان و بەكارهێنانی ووزەی كارەبا لەبواری پیشەسازی لەقەزای ناوەندی هەولێر لەماوەی نێوان ساڵانی(2012 - 2016) كراوه ، دواتر هاوسەنگ كردنی بڕی هەر یەك لە وەبەرهێنانی ووزەی كارەبا و بەكارهێنانی لەبواری پیشەسازی لەناوچەی لێكۆلینەوە خراوەتە ڕوو. ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە ووزەی كارەبا وەك یەكێك لەسەرچاوە گرنگ وسەرەكیەكان كە كەڵك وسوودێكی زۆر بە پڕۆسەی پێشكەوتن وپەرەپێدانی كەرتە ئابووریەكان بەگشتی وكەرتی پیشەسازی دەگەیەنێت كە لەسایەوە پلانی پەرەپێدانی ئابووری وكۆمەڵایەتی بەئاستێكی بەرز جێ بەجێ دەكرێت. سەرەڕای ئەوەی كەرتی پیشەسازی بەیەكێك لە كەرتە ئابوورییە گرنگەكان هەژمار دەكرێت ، جگە لەوەی كە كاریگەری لەسەر بەرەو پێش بردنی چالاكیە ئابووریەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی ژیانی دانیشتواندا هەیە.


 ئەم لێكۆلینەوەیە بەگشتی پێكهاتووە لە پێشەكیەك و سێ تەوەر. تەوەری یەكەم باس لە بارودۆخی بەرهەم هێنانی ووزەی كارەبا لەبواری پیشەسازی لەقەزای ناوەندی هەولێر دەكات ، لە تەوەری دووەمدا تیشك خراوەتە سەر بڕی بەكارهێنانی ووزەی كارەبا لەبواری پیشەسازی لەقەزای ناوەندی هەولێر ، تەوەری سێیەم تەرخانراوە بۆ هاوسەنگ كردن لە نێوان بڕی بەرهەم هێنانی ووزەی كارەبا و بەكارهێنانی ووزەی كارەبا لەبواری پیشەسازی لەقەزای ناوەندی هەولێر. 

Abstract 25 | PDF Downloads 13