شیكردنەوەیەكی ئاماری تایبەت بە خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان

Main Article Content

أمید صابر عبدالله شوانى

Keywords

دەستەواژە گرینگەکان: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پلان دانان وئامار، نیشاندەر (المؤشرات). ژمارە پێوانەیەکان Index Number،نازناوى زانستى، خوێندنى حکومى، خوێندنى تایبەت، تواناسازى، پلەى وەزیفى.

Abstract

پوختە


 ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیەکى ئاماریە دەربارەى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، سێ جۆرە بەراوردکارى تێدایە،یەکەم دەستپێکى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان پێش ڕاپەڕینى ئادارى 1991 کە پێشتر سەر بە خوێندنى باڵا بوو لە هەموو عێراق،دووەم پاش ڕاپەڕین تا دامەزراندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،سێ یەم دواى دامەزراندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کابینەى پێنجەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان 2006، کە پێشتر لێژنەیەکى باڵا لە ئەنجومەنى وەزیران بەڕێوەى دەبرد، بۆ ئەم مەبەستە چەندەها دەرئەنجام دەستکەوتووە لەوانە ڕێژەى زیاد بوونى زانکۆکان وستافى ئەکادیمى وزیاد بوونى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان، هەندێک زانیارى دارایى وئامار دەربارەى خوێندنى تایبەت، لە ڕووى پلەى زانستى زیادبوونێکى بەرچاو بەدى دەکرێت لە هەموو پلە زانستى یەکان بە پێ ى بڕوانامەکانیان کە لە نێوان (194% بۆ 524%) بە بەراوردى 2006 بە 2017 کە ڕێژەى زیاد بوونى پلەى زانستى لە مامۆستا  وە بۆ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لە لاى هەڵگرانى ماستەر بەرزترین ڕێژەى تۆمار کردوە کە دەگاتە (524%). گەشە کردنى زانکۆى حکومى لە سێ زانکۆ بۆ 15 زانکۆ (زانکۆى کوردستان سەر بە ئەنجومەنى وەزیرانە)، وە ژمارەى زانکۆ تایبەتەکان بە شێوەیەکى بەرچاو زیادى کردوە بە بەراورد بە 2006 کە یەک زانکۆ هەبوو ئێستا 15 زانکۆ و 11 پەیمانگاى تایبەت هەیە. هەروها ناردنە دەرەوەى چوار هەزار قوتابى و خوێندکارى  لە پرۆسەى تواناسازى بە مەبەستى تەواو کردنى خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکانى دەرەوەى هەرێم.

Abstract 42 | PDF Downloads 19